"مێعراج"
که‌ریم ره‌سوڵ پێران
ئه‌رێ
ئێمه له مێعراجی ژانی ئینسان سوژده‌مان بۆ ژیان هێنا
ئێمه سه‌ره‌تامان یه‌که‌م کڵپه‌ی گریانی بوو
چاوه‌ڕوانی
ئاوه‌ڵ دوانه‌ی هه‌ر دو دونیا
بمبینه‌وه
له کالانه‌ی ئینسانێک دام
توری روح و ره‌شمه‌ی ئینسان و داهاتووم له پێدایه
ئاوێته‌م به
من گێژاوی بێبنترین سهراپهردهکانی رازم له ناخدایه
ئه‌ی ئاشنای له من نامۆ
له ته‌نیایی ئه‌م جاره‌مان هه‌تا ناخی خۆمان رۆچوین
روحمان وێڵ و
ده‌رگای له‌شمان به رووی یه‌کدا ناکرێته‌وه
ئێمه ون بوین و شێتانه له ناو رچه‌ی هه‌ست و روان
له قالبی خۆمان ههڵچوین
ئێستاش وه‌رزی هه‌میشه‌یی ئه‌م تاوانه له سه‌رمانه و
ته‌نیایی خواش برسێتی ناخمان ناشکێنێ
ئێسته رامان په‌نجه‌ی تینووی به په‌نجه‌ره‌ی
"........"
سوله‌یمان شه‌ریفی
رق له پهلکهتدا
بزه‌ی دێتێ
به‌رزم ده‌کاته‌وه
هۆنراوه‌ی چڕی که‌زیه‌ت
ده‌م له دوندی گڕکان ده‌نێم
ههڵدهتهکێم به بووله‌ره و
" ........"
هێمن سوهرابی
ده‌ست ده‌به‌م بۆ قژت
ده‌بمه تاڵی قژی تۆ
چاوه‌کانت بۆ من
چاوه‌کانم بۆ تۆ
ده‌ست ده‌بم بۆ قژت
ده‌بمه تاڵی قژی تۆ
چاوه‌کانت بۆ خۆت
چاوه‌کانم بۆ خۆم
ده‌ست ده‌به‌م بۆ قژت
قژت هه‌ڵده‌وه‌رێ
چاوم چاوه‌کانت ته‌ڕ ده‌بێ
ده‌ستم ناچێ بۆ قژت
چاوم چاوه‌كانت ده‌به‌سرێ
چاو دهبرمه قژت
ده‌سته‌کانت بۆ من
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
( 1)
شێت‌تر له شێته‌کانی ئه‌م شاره‌م
بارانی وه‌رزێکم،
نه‌نووسراو
ته‌نیا به سه‌ر قژتا ئه‌بارم و
له به‌نده‌ری به‌ندیخانه‌ی تۆ دا
بارهماچی ساڵانی تامه‌زرۆیی،
بۆ دوایین دیدارت خاڵی ده‌که‌م
( 2)
ته‌نیا بۆ کاتێ وه‌ره بۆنت که‌م
ئه‌ی ئه‌و کچه‌ی
ئێوارانه
له ژێر بارانا ته‌ر ئه‌بی و
چه‌تره‌که‌ت هه‌ڵناده‌ی
+ نوشته شده توسط وڵات در شنبه دوازدهم اسفند 1385 و ساعت
16:38 |